چیای ئاویەر لە شاری سنە بۆ جاری دووەم ئاگری تێبەردرا + وێنــــه

02:45 - 25 خەرمانان 2713
ئاژانسی کوردپا: بەشێکی دیکە لە سروشت و ژینگەی چیای ئاویەر لە شاری سنە بۆ جارێکی دیکە لەلایەن کەسانێکی نەناسراوە ئاگری تێبەر درا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی ٢٤ی خەرمانان ژینگەی چیای ئاویەری شاری سنە ئاگری تێبەر دراو هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەوالە ئەو ئاگر کەتنەوەیە بەردەوامە.

بەپێی ئەو وێنانەی کە بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا گەیشتوون، ئەو ئاگر کەوتنەوەیە لە حاڵی تەشەنە ئەستاند دایە و رووبەرێکی بەرفراوان لە سروشتی ئەو ناوچەیەی لە ناو بردووە.

هەروەها یەکێک لە شایەتحاڵان بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند، لایەنە پەیوەندیدارەکانی شاری سنە لە کاتێکدا گەیشتبوونە شوێنی ئاگر کەوتنەوەکە، جیا لە کارمەندێکی ئیدارەی ئاگرکوژێنەوە، سەرجەمیان خۆیان لە کۆنترۆڵ کردنی ئەو ئاگرکەوتنەوە بوارد و تەنیا هاووڵاتییانی ئەو شارەوە سەرقاڵی کۆنترۆڵ کردنی ئاگرکەوتنەوەکە بوون.

ئەو شایەتحاڵە باسی لەوەش کرد، کارمەندانی مانگی سوور نە تەنیا هیچ ماسکێکیان بە هاووڵاتییان نەدا، بەڵکوو گاڵتەیان بە ئەو خەڵکە دەکرد کە سەرقاڵی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگرەکە بوون.

پێشتریش رۆژی هەینی رێکەوتی ١ی خەرمانانی ئەمساڵدا بەشێکی دیکە لەوەڕگە و ژینگەی چیای ئاویەر لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە و ئاگری تێبەردرا و بەو هۆیەوە نزیک بە ١٠ هێکتار لە ژینگەی ئەو چیایە لە ئاگردا سووتا.
\"15357.jpg\"

\"15356.jpg\"

\"15359.jpg\"

\"15358.jpg\"

\"15354.jpg\"

\"15353.jpg\"