چوونەژێر پرسیاری هەڵسەنگاندنە تەكنیكییەكانی بەنداوی داریان بە دۆزرانەوەی ئەشكەوتێک
14:37 - 19 خەزەڵوەر 2714
ئاژانسی كوردپا: ئەشكەوتێكی دیكە لەناوچەی هەورمانات كە ١٠ هێندەی ئەشكەوتی قۆری قەڵا گەورەترە، لەلایەن ٣ شاخەوانەوە دۆزراوەتەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، گەڕان و پشكنینەكانی خاوەن پڕۆژەی بەنداوی داریان لەشارستانی پاوە بووە هۆی دۆزرانەوەی ئەشكەتێكی گەورە لە نزیک كانی بڵ.
ئەو ئەشكەوتە لەدرێژەی چالاكی و ماندووبوونەكان بەمەبەستی بە دەستهێنانی زانیاری لەسەر سەرچاوەی سەرەكیی ئاوی كانی بڵ و رزگار كردنی ئەو سامانە نەتەوەییە دۆزراوەتەوە.
هاوكات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە، محەممەد كارێزی بەڕێوەبەری تۆڕەكانی ئاودێڕی رۆژئاوای ئێران، حاشای لە دۆزرانەوەی ئەو ئەشكەوتە كردووە و ئەشكەتەكەی تەنیا بە رێڕەوەی ئاوی كانی بڵ لەقەڵەم داوە.
سەرپەرەستی گرووپی رزگاركردنی كانی بڵ وێرای پشتڕاست كردنەوەی دۆزرانەوەی ئەو ئەشكەوتە وتوویەتی، ئەو ئەشكەوتە درەوشاوەیە ١٠ هێندەی ئەشكەوتی قۆڕی قەڵا گەورەترە و لەلایەن تیمێكی سێكەسی لە شاخەوان و مەلەوانانی ( غەواس) بەندەر عەباس و عەسەلووییەوە تەئید كراوە، بەڵام هەتا ئێستا سەبارەت بەلێدوان لەسەر چۆنیەتی و شێوازی ئەشكەوتەكە رێگریان لێكراوە.
ئەشكەوتی قۆڕی قەڵا ١٢ كیلۆمیتر درێژ و سێمیتر قووڵە و بە گەورەترین ئەشكەوتی ئاوی رۆژهەڵاتی ناڤین دێتە ئەژمار و لە ٢٥ كیلۆمیتری شارستانی روانسەر هەڵكەوتووە.
دوكتور موختار هاشمی وتوویەتی، چاوەڕوانی ئەوەمان هەیە ناوەندە پێوەندیدارەكان بەتایبەت رێكخراوی میرات فەرهەنگی و ژینگەپارێزی بەدواداچوون بۆ ئەو ئەشكەوتە بكەن و كاری وا بكەن كە لەدەستی نەدەین.
دەوترێت بە دۆزرانەوەی ئەو ئەشكەوتە هەڵسەنگاندن و لێكدانەوە تەكنیكییەكانی بەنداوی داریان تێك چووە و دزە كردنی ئاو بۆ نێو بەردەكانی شاهۆ ـ كانی بڵ كێشەیەكی گەورە بۆ بەنداوەكە دروست دەبێ.
كەمپەینی پشتیوانی لەرزگاركردنی كانی بڵ بڵاوی كردۆتەوە، دانانی بۆڕی بە مەبەستی گواستنەوەی ئاوی كانیاوەكە بۆ دەرەوەی بەنداوەكە كارێكی ئەستەمە و تێكەڵ كردنی ئاوی پاشكەتكراوی بەنداو و كانیاوی بڵ ئیمكانی نیە.
ئەو كانیاوە كە لە ١٥ كیلۆمیتری شاری نۆدشە و سێكیلۆمیتری ئاوایی هەجیج هەڵكەوتووە لە هەر چركەیەكدا سێهەزار لیتر دەرژێنێتە چۆمی سیروانەوە.
ئێستا بێجگە لەو كانیاوە، ئەشكەوتەكەش مەترسیی لەناو بردنی لێدەكرێو بە لەناو چوونی ئەو دوو میراتە سرووشتییە، ئاسەوارەكانی ناوچەی هەورامانات بەرەو فەوتان دەچێت.
بەنداوی داریان ٦ كیلۆمیتر لە كانی بڵ دوورە و بە ئاوگیری بەنداوەكە، بەنداوی كانی بڵ بە تەواوەتی دەچێتە ژێر ئاوەوە.
ناوی كانی بڵ لە وشەیەكی یۆنانی وەرگیراوە و بەواتای خواوەندی ئاوەكان دێت.