چوارەمین فێستیڤاڵی كولتووریی هەورامان لە هەرێمی كوردستان بەڕێوە چوو

22:05 - 12 بانەمەڕ 2712
كوردپا: چوارەمین فێستیڤاڵی كولتووریی هەورامان بە بەشداریی هاووڵاتیانی ناوچە جیاجیاكانی كوردستان لە ناوچەی تافانی سەر بە بیارە بەڕێوە چوو.

ئەیووب رۆستەم بەڕێوەبەریی فێستیڤاڵی هەورامان لە لێدوانێكدا بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپای راگەیاند، ئەو فێستیڤاڵە رێكەوتی 12‌ی بانەمەڕ دەستی بە كارەكانی كرد و بڕگەی یەكەمی وتاری مەڵبەندی رۆشنبیریی هەورامانی لەخۆ گرتبوو و دواتر شانۆیەك لە ژێر ناوی \"ئیسەوڵینە\" نمایش كرا و ئەو شانۆییە باسی لەو كێشە و ئاریشانە دەكرد كەلە نێوان نەوەی نوێ‌ و رابردوو لە ئارا دایە.

\"4382.jpg\"

ئەیووب رۆستم وتیشی: بڕگەكانی دیكەی فێستیڤاڵ چەندین تابلۆی هەڵپەڕكێ و تابلۆی بووك و زاوای لەخۆ گرتبوو و دواتر لە شارۆچكەی تەوێڵە پەردە لەسەر پەیكەری شاعیران \"سەیدی، مەولەوی، بێسارانی، مەلا حەسەنی دزڵی و دانا هەورامی\" لادرا.

ئەو بەڕێوەبەرە لە درێژەی لێداونەكەیدا بۆ ئاژانسی كوردپا ئەوەشی خستە روو، لە درێژەی چوارەمین فێستیڤاڵی كولتووریی هەورامان رۆژنامەیەك لەژێر ناوی \"ژیلا\" بڵاو كراویەوە کە چەندین بابەتی كولتووریی لەخۆ گرتبوو.

\"4381.jpg\"


ئەیووب رۆستەم ئاشكراشی كرد، چەندین هونەرمەندی كوردستانی ئێرانیش بە ناوەكانی: فەرزاد ئەمینی، قارەمان نەقشبەندی، سیروان خالیدی بانگهێشتی ئەو رێوڕەسمە كرابوون.
وێنە: رووداو