چوارڕۆژنامەوان لە ئێران ٥ تا ١٠ ساڵ زندانیانبەسەردا سەپێندرا

21:47 - 7 بانەمەڕ 2716
کورد‌پا: لەدرێژەی ڕەوتی دەستبەسەر کردن و سزادانی ڕۆژنامەواناندا، ٤ ڕۆژنامەوان سەرجەم ٢٧ ساڵ زندانییان بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کورد‌پا، ڕۆژی سێ‌شەممە ڕێکەوتی ٧ی بانەمەڕ، ٤ ڕۆژنامەنووس پاش دەستبەسەربوونیان، دەستبەجێ بۆ دادگا ڕاگوێزراون.شوناسی ئەم ٤ ڕۆژنامەنووسە و تاوانەکانیان بە \"ئیحسان مازەندەرانی\" بەرپرسی ڕۆژنامەی \"فەرهیختێگان\" بە تۆمەتی چالاکی دژی نیزام بە ٧ساڵ زندان، سامان سەفەرزایی بەرپرسی بڵاڤۆگی \"ئەندیشەی پویا\" بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی بە ٥ساڵ زندان،ئافەرین چیت‌سازوداوود ئەسەدی ڕۆژنامەوانانی ڕۆژنامەی \"ئێران\"بە تۆمەتیتێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی سزای٥ تا١٠ سال زندانیان بەسەردا سەپێندرا.

بە پێی یاسا ئەم ٤ کەسە بیست ڕۆژ مۆڵەتییان هەیە کە ناڕەزایەتی خۆیان سەبارەت بە حوکمەکەیان دەربڕن.

چەند ساڵێکە کە ڕژیمی ئێران بەتۆمەتی ناڕەوا پێشگیری لە چالاکانی مەدەنی و ڕۆژنامەوانەکانی نێوخۆ دەکات.