چوار ئەندامی بنەماڵەیەک لە شاری هەرسین، بەهۆی تەقینەوەی گاز گیانیان لەدەست دا

18:16 - 2 خەرمانان 2721

بەهۆی تەقینەوەی گاز لە خانووی هاووڵاتییەکی هەرسینی (سەر بە پارێزگای کرماشان)، چوار کەس لە ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە گیانیان لەدەست دا و هاووڵاتییەکی دیکە بریندار بوو.

شوناسی ئەو چوار هاووڵاتییە، "وەجیە ڕەحیمی، (دایک)، میلاد، ڕەزا و زارا ڕەحیمی" ڕاگەیەندراوە.

ئەو ڕووداوە لە گەڕەکی "تازاوا"ی شاری هەرسین ڕووی داوە و ٥ کەس تووشی سووتاوی بوون.

فەرماندەی هێزە ئینتزامییەکانی شاری هەرسین لەوبارەیەوە لە وتووێژێک لەگەڵ هەواڵدەریی "فارس" ڕایگەیاندووە، ڕۆژی دووشەممە ١ی خەرمانان بەهۆی تەقینەوەی گاز لە خانووی هاووڵاتییەکدا، ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵ لەگەڵ دوو کوڕی تەمەن ١٥ و ٣ ساڵان و هەروەها دوو کچی تەمەن ١٠ و ٦ ساڵان، تووشی سووتاوی بوون.

چوار کەسی ئەو بنەماڵەیە بەهۆی ڕیژەی زۆری سووتاوییەکەیان گیانیان لەدەست داوە.