چوار گوندی کوردستانی ئێران وەک ئۆگرانی پەرتووک ناسێندران

14:03 - 24 رەشەمه 2715
ئاژانسی کوردپا: چالاکی فەرهەنگیی پێوەندیدار بە کتێب و کتێبخوێندنەوە، گوندێکی دەوروبەری شاری مەهابادی کردە گوندی ئۆگری کتێب لە هەموو ئێراندا.

بە پێی هەواڵە بڵاوبووەکانی ناوخۆی ئێران، گوندی \"داشخانە\"ی سەربە شاری مەهاباد لەلایەن داوەرانی دووهەمین فستیڤاڵی گوندانی ئۆگری کتێب وەکی گوندی هەڵبژێردراوە، دەستنیشان کرا.

لەم خولەدا، ١٠ گوند وەک نموونە هەڵبژێردران و ١٠ گوندی دیکەش لەوحی ڕێزلێنانیان پێدرا.

ئەنجامدانی چالاکیی فەرهەنگی تایبەت، بەشداریی خەڵک و بوونی ئەندامی چالاک لە مەرجەکانی هەڵبژاردنی گوندی ئۆگری کتێب ڕاگەیندراوە.

\"29777.jpg\"
پەرتووکخانەی \"زانست\"لە گوندی داشخانە بە هەبوونی ٤هەزار بەرگ کتێب، ١٣٢ ئەندامی هەیە و بەم سەکەوتنەش توانی کەرەستەی پێویست بە بەهای ٤٠ میلیۆن تمەن وەربگرێت.

هەروەها لە ئەوساڵدا کە ٨٠٠ گوند لە ٢٧ پارێزگا بەشدار بوون، گوندەکانی \"قازانچی\" لە کرماشان، \"ناچیت\" لە بۆکان و \"خانمەئاوا\" لە کامیاران لە لایەن جێگری یەکەمی حەسەن ڕووحانی و وەزیری فەرهەنگ و ئێرشادەوە لە تالاری ؟\"وەحدەت\"ی تاران ڕێزیان لێگیرا.

هەربەپێی هەواڵدەریی \"مێهر\"، لە دووهەمین فستیڤاڵی گوندانی ئۆگری کتێب، گوندی \"ڕمین\" لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان وەکوو یەکەم گوند لەم بوارەدا دەستنیشان و خەڵاتی تایبەتی پێدرا.

ساڵی ڕابردوو و لەیەکەمین خولی ئەو فستیڤاڵەدا، هەردوو گوندی \" (ئینگیجە)ی سەربە شارستانی مەریوان و گوندی \"گۆگ تەپە\"ی سەربە شارستانی مەهابادوەک ئۆگرانی کتێب دەستنیشان کران.