چوار کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزە نیزامییەکان بریندار کران
11:37 - 26 خاکەلێوه 2722
ئێوارەی ڕۆژی سیشەممە ٢٣ی خاکەلێوە، سێ کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی "فەرزاد ئیمامی" خەڵکی گوندی "بانەوڕێ" سەر به شاری پاوە، "ئارمان مستەفازادە" تەمەن ٣٠ ساڵە کوڕی ئەحمەد و "سەلام ئەعزەمی" خەڵکی گوندی "مەنسوور ئاقایی" سەر بە بەخشی شاهۆ شاری ڕوانسەر، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری نەوسوود بریندار کران.
هێزە نیزامییەکان بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەو سێ کۆڵبەرە کردووە و فەرزاد ئیمامی لەو ڕووداوە لاقی شکاوە و پاش ڕەوانەی بۆ نەخۆشخانەی پاوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی جوانڕۆ کراوە.
لەو پەیوەندییەدا، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی خاکەلێوە، کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی "یەحیا ڕۆستەمزادە" خەڵکی گوندی "دێتوو"ی شاری جوانڕۆ، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری نەوسوود پێکرابوو.