چوار کچ لە شاری پاوە دەسبەسەر کران

11:34 - 30 خەرمانان 2720

ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خەرمانان، چوار کچ بە ناوەکانی "نێرگس محەممەدی، بەهار محەممەدی، نگین وەیسی و ئیلهام مورادی" دانیشتووی گوندی "میراوڵێ" بەخشی باینگانی پاوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو چوار هاووڵاتییە کوردەیان بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کردووە و دواتر بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی کرماشان کراون.

ئەو سەرچاوەیە هەورەها دەڵێت: ئەو چوار کچە، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، وردەکاری لە مەڕ چارەنووسی ئەو چوار کچە دەسبەسەرکراوه لەبەردەستدا، نییە.