چوار کرێکاری کورد لە شاری قەزوین دەستبەسەر کران

13:32 - 19 خەرمانان 2717
ئاژانسی کوردپا: شەڕی و کێشەی نێوان چوار کرێکاری کورد لەگەڵ خاوەنکارەکەیان لە شاری قەزوین بوو بە هۆی دەستبەسەرکردنی ئەو چوار کرێکارە کوردە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی ڕابردوو ٨١ی خەرمانان، چوار کرێکاری کوردی خەڵکی شاری سەردەشت بە هۆی شەڕ لەگەڵ خاوەنکارەکەیان لە تاکستانی قەزوین لە لایەن یەکێک لە کلانتەرییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کران.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری قەزوین شوناسی ئەو چوار کرێکارە سەردەشتیەی بەم چەشنە ڕاگەیاند:

١-زانیاری عومەری

٢-مەحموود مونعەمی ئەسڵ

٣-عوسمان بوورکی

٤-محەممەد محەممەدزادە


ئەو سەرچاوەیه لە شاری قەزوین ڕاگەیاند: ئەو چوار کڕێکارە کوردە بۆ \"ترێ ڕنین\" ڕۆیشتوونەتە تاکستانی قەزوین و پاش تەواوبوونی کارەکەیان داوای پارەکەیان دەکەن و خاوەنکارەکەشیان بە ناوی \"مەحموود تاهیری\" بێڕێزیان پێی و دەکات و لە ئەنجامدا، تووشی شەڕ و کێشە دەبەن.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، ئەو چوار کرێکارە کوردە هەنوکە لە یەکێک لە کلانتەرییەکانی شاری قەزوین ڕاگیراون.

بە هۆی نەبوونی هەڵی کار و بەرزبوونەوەی بێکاری لە پارێزگاکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، کرێکارانی کورد بۆ دابینکردنی بژیوی ژیانیان ڕوو لە پارێزگاکانی ئێران دەکەن و زۆر جار لەگەڵ گرتن و ڕووداوی نەخوازراوی گیان لە دەستدان بەرەڕوو دەبنەوە.