چوار کرێکاری سەردەشت لە شاری تەورێز گیانیان لە دەست دا

10:54 - 9 خەزەڵوەر 2719

ئاژانسی کوردپا: چوار کرێکاری کورد خەڵکی شاری سەردەشت، لە کاتی کارکردن لە یەکێک لە گوندەکانی شاری تەورێز گیانیان لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەوااڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی خەزەڵوەر، لە گوندی "کەند ڕوود"ی بەخشی "سۆفیان" شاری "شەبستەر"ی تەوریز، چوار کرێکاری سەردەشت، لە کاتی هەڵکەندنی دیوار، تووشی ڕووداوی کاربوون و بەو هۆیەوە گیانیان لە دەست دا.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری سەردەشت شوناسی یەکێک لەو کرێکارانە بە ناوی "ئیبراهیم حەمزە زادە" تەمەن ٣٠ ساڵ خەڵکی گوندی "لەیلانە"ی شاری سەردەشت ڕاگەیاندووە.

هەتا ئێستا شوناسی ئەو سێ کەسەکەی دیکە بۆ ئاژانسی کوردپا ڕوون نەبووەتەوە.

لە لایەکی دیکەوە، لە شاری یەکێک لە گوندەکانی شاری ورمێ، کرێکارێک لە کاتی کەندنی چاڵاو، بە هۆی بەربوونەوەی سەتڵێکی پڕ لە خاک، بریندار و پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، گیانی لە دەست دا.