چوار چالاکی مەدەنی بۆ زیندانی بۆکان ڕاگوێزران

11:06 - 9 خەزەڵوەر 2719

ئاژانسی کوردپا: چوار چالاکی ئەدەبیی کورد، پاش تەواو بوونی قۆناغی لێپرسینەوەکەیان لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ، بۆ زیندانی شاری بۆکان ڕاگوێزران.

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ٦ی خەزەڵوەر، چوار چالاکی ئەدەبیی کورد خەڵکی شاری بۆکان، بە ناوەکانی "ژاکا ئیسماعیل پوور، سمکۆ مەعرووفی، هومن فەیزی و شاهۆ خزری" پاش تەواو بوونی قۆناغی لێپرسینەوەکەیان لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ، بۆ زیندانی شاری بۆکان ڕاگوێزران.

ئەم چوار چالاکە کوردە، دوای کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بۆ پشتیوانی لە کوردستانی ڕۆژئاوا، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی بۆکانەوە دەسبەسەر و دواتر بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کراون.

هێزە ئیتلاعاتییەکان لە کاتی دەسبەسەر کردنی ئەو چوار چالاکە مەدەنییە کوردە، دەستیان بە پسکنینی ماڵەکانیان کردبوو.