چوار چالاکی سێنفیی دیکە لە شاری سەقز دەسبەسەر کران

12:01 - 26 جۆزەردان 2722

ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی جۆزەردان، "لوقمان ئەڵڵامورادی، ئەحمەد قادری، کەیوان محەممەدی و خالید شێخی"، لە ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان- سەقز و زیویە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چوار ئەندامەی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان- سەقز و زیویە، پاش دەسبەسەرکردنیان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

 هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی جۆزەردان، "خالید عەبدوڵڵاهی، محەممەد فەتاحی، سلێمان عەبدی، عەزیز مەرزی و سەلاح سوورخی"، لە ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - سەقز و زیویە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.