چوار هاووڵاتیی کوردی خەڵکی هەورامانی سەوڵاوا بەبێ چارەنووس هەروا لە زینداندان
14:30 - 3 بەفرانبار 2718
ئاژانسی کوردپا: چوار هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ناوچەی هەورامانی سەر بە سەوڵاوا، لە کاتی دەسبەسەرکرانیانەوە هەتا ئێستا لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپادان.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"ئەنسار ئەدوایی\"، \"فەردین ئەدوایی\"، \"زانیار مورادی\" و \"حەمید ئەحمەدی\"، خەڵکی گوندەکانی \"سلێن و دەگاگا\"، لە ناوچەی هەورامانی سەر بە سەوڵاوا، که لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر به ئیتلاعاتی سپاوە دەسبەسەر کراون، هێشتا له گرتووخانەی ئەم ناوەندەدان و هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار سەبارەت به چارەنووسی ئەم چوار هاووڵاتییە کوردە، به هەواڵنێری کوردپای ڕاگەیاندووە: بنەماڵەی ئەم چوار هاووڵاتییە کوردە، بۆ وەرگرتنی زانیاری لەمەڕ چارەنووسی منداڵەکانیان سەردانی ناوەندە ئیتلاعاتییەکان و هەروەها سپای پاسدارانی مەریوان و سەوڵاوایان کردووە، بەڵام بەدواداچوونەکانیان هیچ ئاکامێکی نەبووە.
ئەم سەرچاوە هەروەها ڕایگەیاند: ئیتلاعاتی سپای پاسداران، ئەم چوار هاووڵاتییە کوردەی به \"هاوکاریکردن لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران\" تاوانبار کردووە.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٢ی سەرماوەز، \"زانیار مورادی\"، لە شوێنی کارەکەی خۆی لە شارەکی سەنعەتی مەریوان، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا؛ هەر لەو ڕۆژەدا \"حەمید ئەحمەدی\"، لە مەریوانیش لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی یەکشەممە، ٢٥ی سەرماوەز، \"ئەنسار ئەدوایی\"، تەمەن ٢٧ ساڵ و \"فەردین ئەدوایی\"، تەمەن ٢٤ ساڵ، بەبێ مۆڵەتی یاسایی، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
ئەو چوار هاووڵاتییە کوردە، خەڵکی گوندەکانی \"سلێن و دەگاگا\" سەر به هەورامانی سەوڵاوان.