چوار هاووڵاتیی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری "دۆڵەبیـ"ـی مەریوان بریندار بوون

13:34 - 22 بانەمەڕ 2722

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ی بانەمەڕ، چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئەیووب پیرووزی" تەمەن ٢٨ ساڵ کوڕی فەتاح، "ئەبووبەکر فەتاحی" تەمەن ٣٥ ساڵ کوڕی محەممەد، "دانا پیرووزی" تەمەن ٢٥ ساڵ کوڕی عەتا و "ئەیووب پیرووزی" تەمەن ٣٦ ساڵ کوڕی عەبدوڵڵا خەڵکی گوندی "سەردۆشـ"ـی مەریوان بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "دۆڵەبی" پێکران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو و لە مەودایەکی کورتدا تەقەیان لەو چوار هاووڵاتییە کردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو، هێزە نیزامییەکان پاش تەقەکردن لەو چوار هاووڵاتییە دەستیان بەسەر مەڕوماڵاتەکەی ئەوانیان گرتووە.

سەرچاوەی ئاگاداری کوردپا هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی "کارۆ سەدیقی یەمەنی" خەڵکی گوندی "سەردۆشـ"ـی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

برینداربووەکانی ئەو ڕووداوە بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانیی مەریوان کراون.