چوار هاووڵاتیی سەقزی بۆ ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزران

12:21 - 15 سەرماوەز 2719

ئاژانسی کوردپا: ٤ هاووڵاتیی خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چوار هاووڵاتی بە ناوەکانی "مستەفا خەیری، یاسین خەیری، نافێع مینایی و ئیبراهیم حوسێن‌نژاد"، خەڵکی سەقز، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

ئەو چوار هاووڵاتییە کوردە، لە گەڕەکی "تازاوا"ی سەقز دەسبەسەر و بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزراون.

هەتا ئێستا زانیارییەکی ورد لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسی ئەو ٤ هاووڵاتییە کوردە لەبەر دەستدا نییە.