چوار هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار دەسبەسەر کران

10:06 - 26 رێبەندان 2721

ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ڕێبەندان، چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ڕەحیم عەلیزادە" کوڕی مەلاکەریم، "محەممەد قادرپوور" کوڕی عەلی، "ڕەحمان قادری" کوڕی کەریم و "ناسر بایەزیدی" کوڕی حەمزە، خەڵکی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو چوار هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو چوار هاووڵاتییە کوردە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراوان بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری گرتن و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو چوار هاووڵاتییە کوردە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

وێنە: محەممەد قادرپوور و ڕەحمان قادری