چوار سەر ئەسپی کاسبکاران لە سەردەشت دەستی بەسەردا گیرا

13:24 - 2 بەفرانبار 2717
ئاژانسی کوردپا: هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، لە یەکێک لە گوندەکانی شاری سەردەشت، چوار سەر ئەسپی کارسبکارانیان لە گەوڕ بە شێوەی نایاسایی هێنایە دەرەوە و لەگەڵ خۆیان بردیان.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی ١ی بەفرانبار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتیی، لە گوندی \"مەزناوێ\"ی شاری سەردەشت هێرشیان کردووەتە سەر ئەو گوندە و دەستیان بە سەر چوار سەر ئەسپی دوو کاسبکاردا گرت.

شوناسی ئەو دوو کاسبکارە کوردە بە ناوەکانی \"عومەر زانکۆ مارەغانی\" و \"سەدر مەزناوێ\" ڕاگەیاندراوە.

هێزە ئینتزامییەکان دوو ڕۆژ پێشیش، هێرشیان کردە سەر گوندی گردەسوور و ٦٥ سەر ئەسپی کاسبکارانیان لەگەڵ خۆیان برد؛ پاش دوو ڕۆژ ڕاگرتنی ئەسپەکان لە پاسگای سێلوێ بەبێ ئالیک، بۆ دانەوەی هەر ئەسپێک بڕی ١ میلیۆن و ٣٠٠ هەزار تمەنیان لە خاوەنەکانیان وەرگرت.