چاڵ هەڵکەندن گیانی دوو کرێکاری ئەستاند

22:12 - 31 جۆزەردان 2716
ئاژانسی کوردپا: داتەپینی بەرد و خۆڵ لە دەوروبەری کاناڵێکی ئاوەڕۆی شاری پاوە، گیان لە دەستدانی دوو کرێکاری لێHکەوتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی جۆزەردان، دوو کرێکاری کورد بە ناوەکانی محەممەد عەزیز مەنوچێهری و موختار عەزیزی لە ڕووداوی کاردا گیانیان لە دەست دا.

\"عملیاتیەکێک لەو قوربانیانە پاش گواستنەوەیی بۆ نەخۆشخانەی شاری پاوە گیانی لە دەستدا.

ئەو ڕووداوە کاتێک ڕوویداوە کە ئەو دوو کرێکارە پاش هەڵکەندنی کاناڵەکە، بۆ حەوانە دەچنە ناو کاناڵەکە، بە هۆی دادەپینی بەرد و خۆڵی کاناڵەکەوە گیانیان لە دەست دەدەن.

بەرپرسی ئیدارەی ئاو و ئاوەڕۆی شاری پاوە بە هەواڵدەرییە حکوومەتییەکان گوت: کاری ئەو پڕۆژەیە لە ئەستۆی بەڵێندەرکەیە و ناوبراو دەبێ وڵامدەری ئەو ڕووداوە بێت.

موختار عەزیزی خەڵکی گوندی بەوراوای شاری ڕوانسەر لە پارێزگای کرماشانە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، حەتووی ڕابردوو لە شاری جوانڕۆ، سێ کرێکار بە هۆی چاڵ هەڵکەندنی ناستاندار بوونە قوربانی.

لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، بە سرنجدان بە مەسەلەی ئابووری و بارودۆخی نالەباری کار لە ئێران، دابین کردنی دڵنیایی کار لە ئێران کەمتر کانوونی سرنج بووە.

ساڵانە لە ئێران لانیکەم ٩٨٠٠ کەس بە هۆی ڕووداوی کار نەخۆشییەکانی کارەوە گیانیان لە دەست دەدەن.