چاپەمەنیی چریكیی كوردپا و ئاخاوتەیەكی نەورۆزی لەلایەن سەرنووسەرەوە
15:48 - 29 رەشەمه 2711
Unknown Author
بە پێكهاتەیەكی باوەڕمەند و بە پشت بەستن بە نەبوونی رەهایی خوازی، وەكوو كوردپا هاتینە مەیدانێكەوە كە سێبەری زەبر و زەنگ و دوور خستنەوە چوار دەوری تەنیبوو.
ستراتیژیی ئەنگیزەمان پتر لە دۆخی ئاسایی و گونجاو كردە سەرمەشقی كار، هەتا بیسەلمێنین ئامانجی كوردپا، بڵاو كردنەوە و بەڵگەمەندییە و هەر لەم پێناوەدا بەرژەوەندییە گشتییەكانمان لە سەرووی هەرچەشنە پوانێكی تاكەكەسییەوە دانا و بەوپەڕی لەخۆ بردووییەوە و بە شاراوەیی بناغەی ماڵی كوردپامان بنیات نا كە شوناسی بەڕیوەبەرانیشی هەتا ئێستا بە نهێنی پارێزراوە و ئەمەش بەڵگەیەكی گرینگە بۆ ئەم بانگەشەیە.
لەژێر دۆخی داسەپاوی شوێن، زەمان، ماڵی و دەروونیدا پەیام و ئەركێكی چریكیمان هەڵگرت كە لەو خەیاڵ پڵاوە كوردستانیانەی كە زۆرێك لەوانەی كەلە ئێمەمانان شارەازاتر بوون، ناچار بە پاشەكشێ كران.
ئەم شێوە گرووپەمان لە هەر دوو لای سنوورێكی سەرسام لە... لایەك تەواو ئەمنیەتی و لایەكی دیكەش نیشتمانێكی هەتاڕادەیەك ئازاد و سەربەخۆ رێك خست، بەڵكوو بەم كارەمان توانیبێتمان هەنگاو هەڵێنینەوە هەتا دەستە ئەژنۆیی و چاو لە تەراتێنی ئەكتەرانی مەیدان، نەمێنینەوە.
لە تیۆریی یاریی كوردپادا، بەستراوەیی هاوتەریبمان بە مەبەستی خۆ دەرباز كردن لەخۆ بە رەها زانین گرتە پێش هەتا فكر و بیروڕای لەخۆ شارەزاتریشمان رەچاو كردبێت و لەسەر بنەمای هەڵبژاردنی لۆژیك و ئەقڵانی، دۆخ و ویستی كەسایەتی و جیابیرانمان لەبەرچاو بووبێت.
بە خۆ دەرهاویشتن لە هێژمۆنیی دەسەڵات و ترس، رووبەڕووی رەخنەی بنیاتنەر و هێندێ جاریش رووخێنەری هاوخوێنەكانمان بووینەوە و ئەمانە هێنامانیانە سەر ئەو باوەڕەی هەتا ئیرادەمان بە كردەوە بسەلمێنین.
هەوڵمان دا هەتا لە ئاقاری مۆدێڕنێتەی ئەمڕۆیی و بە پێداگری و پشت بەستن بە بنەما و رێوشوێنەكان، رەواییەك دەستەبەر بكەین كە هەڵێنجراوی مافی بیركردنەوەی تاكەكان و هەڵبژاردەی جیاواز بێت.
بە توانایی نوێخوازانە و زاڵ بوون بەسەر سنوور، تابۆ و دەمارگرژییە نابەجێیە كۆمەڵایەتی و سیاسییەكان، هەوڵمان دا هەتاڕادەیەك نیازی كۆمەڵگا و رەهەندە جیاوازەكان دابین بكەین هەتا جەوهەری رێز و بەها بۆ تاك لە كوردپا یاسامەند بكەین، نەك ئەوەی كە ئەمڕۆ بە ئاقار و ئاراستەیەكدا و رۆژێكی دی بە سۆنگەیەكی دیكەدا.
كەڵك وەرگرتنی ئازادمان هەڵبژارد هەتا لە بڵاو كردنەوەی رووداوەكانی كوردستاندا نەبینە لەمپەر و بڵاو كردنەوەی پەیتاپەیتای هەواڵەكانی كوردپا بەبێ ئاماژە كردن بە سەرچاوە و خاوەنی سەرەكیی هەواڵمان بە هێند نەگرت، چونكە ئامانجی كوردپا بڵاو بوونەوەی هەواڵ و زانیاریی سنوورێكی زوڵم لێكراوە، هەرچەند كە ئەگەر ئەمەش لە جۆری خۆیدا لەگەڵ ئوسووڵ و بنەماكان ناتەبا بێت.
لە دیدار لە داڵان و خەڵوەتەگەكانی دونیای مەجازی و غەیرە مەجازی خۆمان بوارد هەتا لە گیرۆدە بوون بە لابی گەریی فكری لە پەیامی ئەسڵیی چاپەمەنیمان خۆ بپارێزین، كە نەوەكوو بە لایەنگری لە لایەنێك تاوانبار بكرێین، هەرچەند هێندێ جاریش تاوانبار كراوین.
نەبوونی بیرۆكەی فرەیی خوازیی چاپەمەنی لەلای چەند كەسێكی بەناو راگەیاندنكار و زەخت و گوشار بۆ سەر كوردپا، هێندێ جار ئێمەی لە هاتن بۆ ئەم مەیدانە پڕ لە هەوراز و نشێوە پەشیمان و هێندێ جاریش دەیهێناینە سەر ئەو باوەڕەی لەم كێشمەكێشە نائەقڵانی و دواكەوتوانەیە پاشەكشێ نەكەین هەتا شارەزاتر لە ئێمەمانان ئەم پوانە بە قازانجی خۆیان نەقۆزنەوە.
بەڵام سەرەڕای ئەم هەموو تەنگ و چەڵەمانە، پشتیوانیی بەرینی تەلەفیزیۆنەكان، ماڵپەڕە فارسی و كوردییەكان لە هەموو توێژێك، راگەیەنی حیزبە كوردستانییەكان، رێكخراو و گرووپەكان، تاك و كەسایەتیی جۆراوجۆر بە بوونی بیروڕای جیاواز، ئیمان و ئیرادەی ئێمەیان بۆ بەردەوامی و پشت بەستن بە رێبازی پراكتیك رۆژ بە رۆژ زیاتر كرد.
لەم ململانێیە تاقەت پڕووكێنەدا و لەلایەن كوردپاوە سوپاسی تەواوی ئەو كەسانە دەكەین كە بە هەر هۆیەك بووبێت متمانەیان بە كوردپا كرد و بە جۆرێك لە جۆرەكان بوونە هاوڕێ و هاودەنگمان و بە پیرۆز كردنی گەیشتنی ساڵێكی نوێ بۆ هەموو هاوەڵ و مرۆڤدۆستان، نیازپاكیی كوردپا لەپێناو پەرە و برەودان بە چاپەمەنیی كوردی و سەرانسەری و بەڵگەمەند كردنی رادەگەیەنین هەتا لەم رێگایەدا متمانە و باوەڕهێنان زیاتر لە رابردوو گەشە پێ بدەین.
شاد و بەختەوەر بن
ئاسۆ، بەڕیوەبەری ئاژانسی كوردپا
* تیتری ئەم پەیامە بە ئیلهام وەرگرتن لە پەراكندەیی هاوكاران و هەواڵنێرانی ئاژانسی كوردپا لە دوو بەشی كوردستان و نەبوونی هیچ گەرەنتیەكی گیانی و درەوونی سەرچاوەی گرتووە و مەبەست لە گونجاندنی ناونیشانی \"چریكی\"، چالاكیی ناناوەندی (غیر متمركز) و پەراكندەیی هەڵسووڕێنەرانی ئاژانسی كوردپایە لە بیاڤی چاپەمەنیدا.