چاپ و بڵاو کرانەوەی کتێبی "هەڵەبجە و ئەنفال لە بەڵگەنامە نهینییەکانی ئەمریکادا"

14:40 - 23 خەرمانان 2713
ئاژانسی کوردپا: بە هەوڵ و ماندوو بوونی نووسەرێکی کوردی خەڵکی شاری پاوە کتێبێکی تایبەت لەسەر پرسی هەڵەبجە و ئەنفال، لەلایەن چاپخانەی وەزارەتی رۆشنبیری هەرێمی کوردستانەوە چاپ و بڵاو کرایەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ \"وریا رەحمانی\" نووسەری کوردی خەڵكی شارۆچکەی باینگان، کتێبێکی لە ژێر ناوی هەڵەبجە و ئەنفاڵ لە بەڵگەنامە نهینییەکانی ئەمریکادا، لە دووتوێی ٥٤٠ لاپەڕەدا چاپ و بڵاو کردەوە.

\"15270.jpg\"
وریا رەحمانی نووسەری کوردی
نووسەر لە پێشەکیی ئەو کتێبەدا نووسیویەتی \"زۆرن ئەو دیکاتۆرانە کە وەک تاوانبار لە دادگا نێونەتەوەییەکان یان دادگای وڵاتانی خۆیاندا لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کراوە، هەندێکیان پێش لە دەرچوونی حوکمەکەیان بەهۆکاری جۆرواجۆر مردوون و ئەم جۆرە مردنانە بۆ دیکتاتۆرەکان بووە بە شتێکی باو، بەڵام سەدام حوسێن دادگایی کرا و حوکمەی ئێعدامیان بۆ بڕییەوە و حەکمەکەشی جێبەجێ کرا\".

ناوبراو لە درێژەدا نووسیویەتی: \"لێپرسینەوە لەگەڵ تاوانی ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە بە ئێعدام کردنی سەدام حوسێن کۆتایی پێهات، بەڵام دادگای نێونەتەوەیی لاهە تەنانەت پاش مردنی میلۆسۆفیچ-یش درێژەی بە کاری خۆیدا و بڕیاری تاوانبار بوونی میلۆسۆڤیچی دەرکرد.

لە ٢٥ی رەشەمەی ساڵی ١٣٦٦ی هەتاویدا ٥ هەزار هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری هەڵەبجە، بە هۆی بۆردمانی کیمیایی فڕۆکە جەنگییەکانی حکوومتی بەعسی ئێــراقەوە گیانیان لەدەست دا.

هەروەها لە كۆمەڵكوژی ئەنفالدا ١٨٢٠٠٠ هاووڵاتیی كورد لە لایەن حکوومەتی بەعسی ئێراقەوە لە گۆڕە بەكۆمەڵەكانی بیابانەكانی ئێراقدا زیندە بەگۆڕ کران.