چاوپێكەوتنی ژەنیاری ناسراوی سێ‌تار لەگەڵ فەتانە وەلیدی+ وێنە

16:55 - 6 خەرمانان 2714
ئاژانسی كوردپا: حوسێن عەلیزادە ئاوازدانەر و توێژەری مۆسیقا سەردانی هونەرمەندی دێرین و خاوەن ئەزموونی كوردستان، خاتوو فەتانە وەلیدی كرد.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، هاوكات لەگەڵ بەڕێوەچوونی كۆنسێرتی حوسێن عەلیزادە لەشاری سنە، ئەو مامۆستایە و ژەنیاری ئامێری سێ‌تار، سەردانیکی فەتانە وەلیدی کرد.

\"21788.jpg\"
حوسێن عەلیزادە لەگەڵ ئەفشین فەتاحی
ئەفشین فەتاحی وێنەگری ناسراوی كورد لە لاپەڕەی فەیسبووكی خۆی چیرۆكی ئەو چاوپێكەوتنەی بەم شێوەیە نووسیوە: من بە مەبەستی وێنەگرتن لە مامۆستا عەلیزادە و شیكردنەوەی کارەکانی من لەلایەن ناوبراوەوە، پوستێری دوایین پێشانگاكەم (سیر عشق) كە لەوێنەی فەتانە وەلیدی دروست كرابوو پیشانی مامۆستا حوسێن عەلیزادەم دا.

ئەو وێنەگرە لەدرێژەدا باسی لەوە كردووە، مامۆستا حوسێن بە بینینی وێنەی فەتانە وەلیدی هەستێكی تایبەت تێیدا دروست بوو و داوای بینینی خاتوو فەتانەی كرد.

حوسێن عەلیزادە كە هەتا ئێستا سێ‌خەڵاتی \"گرمی( هاوسەنگە بە خەڵاتی ئوسكار لەبواری بەرهەمهێنان و دروستكردنی موزیك) وەرگرتووە، فەتانە وەلیدی بە \" قمرالملوكی كوردستان\" ناوزەد كردووە.

ئەو مامۆستایە وێڕای بەداخ بوون، دەستی هونەرمەند فەتانە وەلیدی ماچ كردووە و سەری كڕنۆشی بۆ ماندووبوون و كارە هونەرەییەكانی دانواندووە و لەخۆشەویشی فەتانە، چەند پارچە موسیقایەكی ژەنیوە.

\"21789.jpg\"
فەتانە وەلیدی له چەپەوه دووهەم کەس
فەتانە وەلیدی ساڵی ١٣٣٢ لەسنە لەدایك بووە كە بە وتنی گورانی \"سەبری گوڵ فرۆش\" ناوبانگێكی تایبەتی دەركرد و بە یەكێك لە هونەرمەندە بەناوبانگەكانی كوردستان دێتە ئەژمار.

وەلیدی خاوەنی سەبكێكی تایبەتە و گورانییەكانی \"هەوار هەوار\"، \" ئەی یاری نازدارم\"، \"دیدەی گریان\"،\" لایەلایە\"، \"لەسەر كانی\"، \"شیرین\" و \"كەومل كەومل كە\" لەلایەن ناوبراوەوە توتراوە.

فەتانە وەلیدی هەنووكە تووشی نەخۆشی دەروونی هاتووە و لەگەڵ باوكی لە ئاوایی \"حەسەن ئاوا\"‌ی سنە ژیان بەسەر دەبات.

وێنــه: ئەفشین فەتاحی
\"21793.jpg\"

\"21792.jpg\"

\"21791.jpg\"

\"21794.jpg\"

\"21795.jpg\"