\"چاوپێکەوتن لەگەڵ خامنەیی\" و \"جێبەجێ نەکرانی بەڵێنی‌یەکانی رۆحانی\" ناوەرۆکی دانیشتنی بەرەی یکگرتووی کورد بوو

17:09 - 17 جۆزەردان 2714
ئاژانسی کوردپا: ئەندامانی پێکهاتەیەکی سیاسی لە کوردستان لەسەر \"بەڵێنییە جێبەجێ نەکراوەکانی\" دەولەتی تەدبیر و ئومیدی حەسەن رۆحانی، کۆبوونەوەیەکەیان پێکهێنا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە کۆتاییەکانی حەفتەی رابردوودا شاندێکی سیاسیی بەرەی یەکگرتووی کورد چاویان بە شۆرای ئوستانەکانی ئیلام و کرماشان کەوت.

یەکێک لە ئوندامانی بەرێوەبەریی بەرەی یەکگرتووی کورد لە فەیسبووکەکەی خۆیدا نووسیویەتی: \"لەم چاوپێکەوتنەدا، بەبەتەکانی وەکوو جێبەجێ نەکرانی بەڵێنییەکانی حەسەن رۆحانی و بەربەست و ئەستەنگەکانی بەردەم بەرەی یەکگرتووی کورد و هەل و دەرفەتە هەنووکەییەکان تاوتوێ کران.

حەسەن رۆحانی لە کۆتاییەکانی سالی رابردوودا و لە جەنگەی بانگەشەکانی هەڵبژاردنی سەرکۆماریدا، بەیانییەی ژمارە ٣ی سەبارەت بە مافی نەتەوەکان، ئایین و مەزهەب بڵاو کردەوە، کە لەگەڵ پێشوازیی بەرەی یەکگرتووی کورد بەرەوڕوو بوویەوە.

ئەندامانی بەرەی یەکگرتووی کورد لە رۆژانی چوارشەممە و پێنج‌شەممە، ریکەوتی ١٤ و ١٥ی مانگی جۆزەردانی ئەمساڵدا ئەو چاوپێکەوتنەیان ئەنجام داوە.

\"20384.jpg\"
بەپێی ئەو راپۆرتەی بە ئاژانسی کوردپا گەیشتووە، لەو دانیشتنەدا، کارکردی یەک ساڵی رابردووی بەرەی یەکگرتوو کورد و چاوپێکەوتن لەگەڵ هێندێک لە بەرپرسانی حکوومەتیتاوتوێ کراوەو هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ عەلی خامنەیی رێبەری حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانیش باسی لێکراوە.

دانیشتنی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٠ی مانگی رێبەندانی ساڵی رابردووی بەرەی یەکگرتووی کورد لە ساری سنە، لەلایەن هێزە ئینتزامییەکان و ئیتلاعاتییەکانی هێرشی کرایە سەر و رێگرییان لە بەرێوەچوونی دانیشتنەکە کرد.

رەحیم فەرەهمەند، مووسا ئومیدی، حامید فەرازی، سیاوەش حەیاتی ئەندامانی ئەسڵیی بەرەی یەکگرتووی کوردن، کە ئەو کەسانە خەڵکی ئوستانەکانی ئیلام و کرماشان و ئازەربایجانی رۆژئاوا و کوردستانن.

ئەم گروپە سیاسییە \"نایاساییە\" ماوەی ٩ ساڵە لەلایەن چالاکانی سیاسیی سەربەخۆوە بەرەوڕووی توندترین رەخنە بوونەتەوەو بە \"رەوتێکی پاسیڤ لە رووداوەکانی کوردستانی ئێران\"دا لە قەڵەمی ئەدەن.
\"20383.jpg\"

\"20385.jpg\"