چاندنی دار لە چاڵ و چۆڵەکانی شاری مەریوان

15:57 - 16 رێبەندان 2718
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییانی خەڵکی شاری مەریوان، بە جێگای شارەداری بۆ پڕکردنەوەی چاڵ و چۆڵەکانی ناو ئەو شارە، دەستیان بە چاندنی دار لەو کەندو لەندا، کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، پاش پڕنەکردنەوەی چاڵ و چۆڵەکانی ناو شاری مەریوان، هاووڵاتییانی ئەو شارە، لە جێگای پڕکردنەوەی ئەو قووڵکانە، داریان چاند.

یەکێک لە دانیشتوانی ئەو شارە دەڵێت: سەرەڕای چەندین ناردنی چەند نامە و داواکاری، بۆ شارەداری شاری مەریوان، سەبارەت بە پڕکرددنەوەی ئەو چاڵوچۆڵانە، داواکارییەکانمان لە لایەن ناوەندەی پەیوەندییدارەوە، بێئاکام، مایەوە.

ئەو هاووڵاتییە هەروەها دەڵێت: پاش بێئاکام بوونی داخوازییەکەمان، خۆمان دەستمان بە چاندنی دار و نەمام لەو چاڵ و چۆڵانە کرد.