چاندنی تۆوی دار وەن و ئازادکردنی سمۆرە لە پاوە+وێنە

18:55 - 5 رێبەندان 2714
ئاژانسی کوردپا: ژمارەیەک لە ژینگەپارێزانی کورد لە باینگان، چالاکییەکی تۆوی دار وەنیان لە سروشتی ئەو ناوچەیەدا بەڕێوەبرد.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کۆمەڵێک لە چالاکانی ژینگەپارێزی، بەشێوەی خۆڕسک و بە مەبەستی پاراستنی ژینگە، لە لەوەڕگە و مەرتەعەکانی باینگاندا، تۆوی دار \"وەن\"یان چاند.

لەو چالاکییە ژینگەپارێزییەدا، ٦ هەزار دەنک تۆوی داری وەن لەلایەن چالاکانی ژینگەپارێزییەوە چێندرا.

چالاکانی ژینگەپارێزی، هاوکات لەگەڵ چاندنی تۆوی داری وەن لە سروشتی ئەو ناوچەیەدا، لق و پۆپی زیادیی دارەکانی ئەو ناوچەیەشیان هەڵپاچیووە.

دەگوترێ، چالاکانی ژینگەپارێزی لە ماوەی ساڵانی رابردووشدا چەندین چالاکیی هاوشێوەیان بە شێوەی خۆڕسک بەڕێوە بردووە.

لەلایەکی دیکەوە، رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ٢ی رێبەندان، یاسر راشت یەکێک لە چالاکانی ژینگەپارێزیی کوردی خەڵكی گوندی \"زەردۆیی\" سەربە بەخشی باینگان ٦٠ سمۆرەی بە داوێنی ژینگە و دارستانی ئەو ناوچەیە سپاردەوە.

ئەو ٦٠ سمۆرەیە، بایی ٢ ملوین ٨٠٠ هەزار تمەن بوون، کە ئەو چالاکە بە پارەی خۆی کڕیبوونی و لە داوێنی سرووشتی پاوەدا ئازادی کردوونەتەوە.

یاسر راشت، ئامانجی خۆی لەو چالاکییە ژینگە پارێزییە، برەودان بە فەرهەنگی ژینگەپارێزی و پشتیوانی لە ژینگەی ئاژەڵیی کوردستان گەڕاندۆتەوە.

وێنە: سەلام پاوە

\"24360.jpg\"

\"24361.jpg\"

\"24362.jpg\"

\"24363.jpg\"