چالاكێكی كوردی خوراسان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگهێشت و هەڕەشەی لێكرا
15:34 - 10 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: عەلی قلیچ زادە هاووڵاتییەكی كوردی دانیشتووی باكووری خوراسان، بۆ چەندەمین جار لەلایەن دەزگای ئەمنیەتیی حكومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە هەڕەشەی لێكراوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، عەلی قلیچ زادە یەكێك لە چالاكانی فەرهەنگی و سیاسیی باكووری خوراسان پێشتریش چەندین جار بە تاوانی بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی یادی یەكێك لە رێبەرانی بزووتنەوەی كورد لە ساڵی 1385، بانگهێشت و دەستبەسەر كرابوو.
ناوبراو جارێكی تر لەلایەن ئەمەنیتی ـ قەزایی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بە تاوانی هاوكاری لەگەڵ یەكێك لە حیزبە كوردەكانی ئۆپۆزیسیۆنی حكومەت مەحكوم كراوە.
قلیچ زادە ساڵی 1387، ماوەی 61 رۆژ لە ژوورە تاكەكەسییەكانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر كراوە.
قلیچ زادە یەكێك لە نووسەرانی بڵاوە كراوە كوردییەكانی باكووری خوراسانە.
لە ماوەی یەك ساڵی رابردوودا كۆمەڵێك لە چالاكانی سیاسی و فەرهەنگیی كوردی باكووری خوراسان لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتی و قەزاییەكانی حكومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر یان هەڕەشەیان لێكراوە.
هەروەها عەلیڕەزا سپاهی لایین یەكێك لە نووسەر و شاعێرانی كوردی خوراسان بۆ ماوەی زیاتر دوو مانگە زیندانی كراوە.
ئەم چالاكە سیاسیە كوردە لە ساڵەكانی 1388 و1389یش چەنیدن جار زیندانی و بە دانانی وەسیقە ئازاد كراوە.