چالاكێكی مافی ژنان لەسنە بە دانانی بارمتە ئازاد كرا

13:33 - 12 سەرماوەز 2714
ئاژانسی كوردپا: چالاكێكی بواری مافەكانی ژنان كە هاوكات چالاكی كرێكاری و مافی منداڵانیش بوو، دوای پێنج رۆژ دەستبەسەری بە دانانی بارمتەو بەشێوەی كاتی ئازاد كراوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، مەنیژە سادقی كە رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ٥ی سەرماوەز لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەركرابوو، بە دانانی بارمتەیەكی ٤٠ ملیۆن تمەنی لە بەندیخانە رزگاری بووە.

\"23419.jpg\"
مەنیژە سادقی، چالاكەی بواری مافەكانی ژنان
مەنیژە سادقی دوای تێپەڕینی پێنج رۆژ لە دەستبەسەركرانەكەی و ناڕوون بوونی چارەنووسی ئەو حوكمەی بۆ بڕاوەتەوە.

ئەو چالاكەی بواری مافەكانی ژنان ماوەی سێ‌ساڵ لەمەوبەریش بە تاوانی هاوكاری لەگەڵ یەكێک لەحیزبە كوردییەكان سێ‌مانگ و یەک رۆژ زیندانی كێشابوو.

رێكەوتی ٥ سەرماوەزی ئەمساڵ هێزە ئەمنییەكان رژابوونە ماڵی ئەو ژنە و دوای پشكنینی ماڵەكەی مەنیژەیان لەگەڵ خۆیان بردبوو.