چالاكێكی مافی مرۆڤی كورد بە یەك ساڵ زیندان حوكم درا
13:28 - 11 رەشەمه 2711
كوردپا: موختار زارعی چالاكی مافی مرۆڤ و خوێندكاری كورد لە شاری سنە لەلایەن لقی 1ی دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە یەك ساڵ حوكمی هەڵپسێراو مەحكووم كرا.
موختار زارعی بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپای راگەیاند، حوكمی ئەو یەك ساڵ زیندانییە هەڵپەسێراوە بە پارێزەرەكەم راگەیەنراوە.
زارعی وتیشی: ئەو حوكمە بە پشت بەستن بە مادەی 500ی سزای ئیسلامیی دەركراوە و ماوەی هەڵپەسێرانی ئەو حوكمەش 5 ساڵ دیاری كراوە.
تاوانی ئەو هاووڵاتییە كوردە پڕۆپاگەندە دژی نیزام راگەیەنراوە.
موختار زارعی پێشتریش لە زستانی ساڵی 1388دا لە كاتی رێورەسمی ساڵوەگەری ئیبراهیم لوتفوڵاهی لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەست بەسەر كرابوو.
ئەو ئەندامەی یەكیەتیی دێمۆكراتیكی خوێندكاری كورد دوای سێ مانگ راگیران لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتدا ئازاد كرا.