چالاكێكی فەرهەنگیی مەهاباد ٥ ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە
12:38 - 9 سەرماوەز 2712
ئاژانسی كوردپا: مامۆستا و چالاكێكی فەرهەنگیی خەڵكی شاری مەهاباد، بەبێ ئامادەبوونی خۆی لەلایەن لقی یەكەمی دادگای ئەو شارەوە بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری حوكم دراوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە رۆژانی رابردوودا \"شاهۆ حوسێنی\" مامۆستا و چالاكی فەرهەنگیی خەڵكی مەهاباد لەلایەن لقی یەكەمی دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە بەبێ ئامادەبوونی خۆی بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری حوكم دراوە.
شاهۆ حوسێنی، رێكەوتی ٢٤ی جۆزەردانی ١٣٩١ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانی حكوومەتەوە دەستبەسەر و پاش پازدە رۆژ دەستبەسەر كران، رێكەوتی ٧ی پووشپەڕ بە دانانی ٨٠ میلیۆن تمەن وەسیقە بە شێوەی كاتی هەتا كاتی دادگایی ئازاد كرا.
لەو ماوەیەدا بەهۆی زەخت و گوشاری ناوەندە ئەمنیەتییەكان بە ناچاری وڵاتی بەجێهێشت، هەتا ئێستا چەندین جار لەلایەن ناوەندە ئیتلاعاتییەكانەوە زەخت و گوشار خراوەتە سەر بنەماڵەكەی.
ئەو ممۆستا کوردەپاش ٩ ساڵ وانە وتنەوە، بە بڕیاری لێژنەی وەرگرتنی وەزارەتی پەروەردە و فێرکردن لەسەر کار ەکەی دەرکرا.
ـ شاهۆ حوسێنی خوێندكاری ساڵی ئاخری كارناسیی باڵای رشتەی زانستە سیاسییەكانی زانستگای \"ئیمام خومەینی\" قەزوین بووە.
ـ لە ساڵی ١٣٧٩ ەوە هەتا ساڵی ١٣٨٣ بەرپرسی ئەنجومەنی ئەدەبیی مەهاباد بووە.
ـ ماوەی ٩ ساڵە مامۆستای قوتابخانە دواناوەندییەكانی شاری مەهابادە.
ـ لە بواری فەرهەنگی و رۆژنامەنووسیهوهكەسێكی چالاكە.