چالاكێكی فەرهەنگیی دەستبەسەر كراوی كورد بۆ زیندانی دیزڵ ئابادی كرماشان راگوێزرا
14:08 - 22 رەشەمه 2711
كوردپا: نەجیب حەسەنی نووسەری دەستبەسەر كراوی كورد دوای یەك مانگ راگیران لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پاوە، بۆ زیندانی دیزڵ ئابادی كرماشان راگوێزا.
غەریب حەسەنی برای نەجیب لە لێدوانێكدا بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپای راگەیاند، 5 رۆژ لەمەوبەر نەجیب حەسەنی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پاوەوە بۆ زیندانی دیزڵ ئاباد راگوێزراوە.
ئەو چالاكە فەرهەنگییە یەك مانگ لەمەوبەر لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر كراوە و هەتا ئێستا هۆكاری دەستبەسەر كرانی روون نەبۆتەوە.
هێزە ئەمنیەتییەكان دوای دەستبەسەر كردنی نەجیب، دەستیان بەسەر كۆمپێوتێر و كۆمەڵێك كتێبی ئەو چالاكە فەرهەنگییەدا گرتبوو.
نەجیب حەسەنی لە چالاكانی فەرهەنگی ناسراوی پاوەیە و هەروەها لە بواری ژەنینی شمشاڵدا ماموستایەكی بە توانایە.