چالاكێكی فەرهەنگیی خەڵكی مەهاباد لەزیندان ئازاد كرا
15:11 - 25 بانەمەڕ 2714
ئاژانسی كوردپا: چالاكێكی فەرهەنگیی و مامۆستای قوتابخانەكانی شاری مەهاباد كە ماوەی زیاتر لە یەك ساڵ لەمەوبەر رەوانەی زیندان كرابوو ئازاد كرا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، یەعقووب خزری نووسەری كورد كە بە ١ ساڵ و شەش مانگ زیندانیی تەعزیری مەحكووم كرابوو، رێكەوتی ٢٢ی بانەمەڕ لە زیندان رزگاری بوو.
یەعقووب خزری مانگی جۆزەردانی ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی لەگەڵ چەند كەس لە چالاكانی فەرهەنگی و رۆژنامەنووسیی كوردی خەڵكی شاری مەهاباد دەستبەسەر و پاش ٢ مانگ دەستبەسەری بە دانانی بارمتەی ٨٠ ملیۆن تمەنی ئازاد كرابوو.
یەعقووب خزری مانگی بەفرانباری ساڵی ٩٢ بەمەبەستی تێپەڕاندی حوكمەكەی رەوانەی زیندانیی ناوەندی شاری مەهاباد كرابوو.
خزری مامۆستای دواناوەندی، خوێندكاری كارناسی باڵا و لە بەرپرسانی ئەنجومەنی ئەدەبی شاری مەهابادە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، یەعقووب خزری نووسەری كورد كە بە ١ ساڵ و شەش مانگ زیندانیی تەعزیری مەحكووم كرابوو، رێكەوتی ٢٢ی بانەمەڕ لە زیندان رزگاری بوو.
یەعقووب خزری مانگی جۆزەردانی ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی لەگەڵ چەند كەس لە چالاكانی فەرهەنگی و رۆژنامەنووسیی كوردی خەڵكی شاری مەهاباد دەستبەسەر و پاش ٢ مانگ دەستبەسەری بە دانانی بارمتەی ٨٠ ملیۆن تمەنی ئازاد كرابوو.
یەعقووب خزری نووسەری كورد لەزیندان ئازاد كرا
ئەو چالاكە فەرهەنگییە، ساڵی پێشوو بە مەبەستی كار كردن رووی لە هەرێمی كوردستان كردبوو و پاش گەڕانەوەی هێزە ئیتلاعاتییەكان پاسپۆرتەكەیان لێ ئەستاندبوویەوە و چوونە دەرەوە لە ئێرانیشیان لێ قەدەغە كردبوو.یەعقووب خزری مانگی بەفرانباری ساڵی ٩٢ بەمەبەستی تێپەڕاندی حوكمەكەی رەوانەی زیندانیی ناوەندی شاری مەهاباد كرابوو.
خزری مامۆستای دواناوەندی، خوێندكاری كارناسی باڵا و لە بەرپرسانی ئەنجومەنی ئەدەبی شاری مەهابادە.