چالاكێكی سیاسی ـ مەزهەبی دوای یەك مانگ گیران، لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سنە دایە

21:40 - 6 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: بەپێی راپۆرتی رێكخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی كوردستان، پاش زیاتر لە یەك مانگ لە گیرانی عەبدوڵڵا عەباسی چالاكی سیاسی ـ مەزهەبیی كورد، هێشتا بە ناڕوونی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەرە.

عەبدوڵڵا عەباسی یەكێك لە لێپرسراوانی نووسینگەی حەسەن ئەمینی بەرپرسی شۆرای مەكتەبی قورئانی كوردستان كە رێكەوتی 6ی گەلاوێژی ئەمساڵ لە بازگەی پۆلیسی جادەی سنە ـ كرماشان لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر و رەوانەی ستادی خەبەری ئیدارەی گشتیی ئیتلاعاتی پارێزگای كوردستان كرابوو، هێشتا بە ناڕوونی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە دەستەبەسەرە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش داوە پێشتر بە بنەماڵە عەبدوڵڵا عەباسی راگەیەندرابوو کە ناوبراو پێش لە جێژنی رەمەزان بە دانانی وەسیقە ئازاد دەکرێت، بەڵام سەرەڕای ئامادەکردنی وەسیقەش لەلایەن بنەماڵەکەیەوە هێشتا هەر لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سنە راگیراوە.

لێپرسراوانی ئەمنیەتیی پێشتر بە بنەماڵەی \"عەبدوڵلا عەباسی\"یان راگەیاندبوو کە دۆسیەکەی رەوانەی لقی پێنجەمی دادیاری کراوە کە لژێر جاوەدێریی قازی ئەسکەندەری دا بەڕێوە دەچێت کە دوای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی ئەو هەواڵەش بەڕاست نەگەڕاوە.

لە ماوەی مانگی رەمەزاندا لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستانی ئێران لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتی و قەزاییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە زەخت و گوشارێکی زۆر خرایە سەر مامۆستایانی ئائیینی، پێش نوێژ و چالاکانی مەزهەبیی و بە تایبەتی لە شاری بۆکان و دەورووبەری کۆمەڵێک چالاکی ئایینی قۆڵبەست کران