چالاكێكی خوێندكاریی كورد بەهۆی زەخت و گوشاری ناوەندە ئەمنیەتییەكان وڵاتی بەجێهێشت
19:46 - 19 سەرماوەز 2712
ئاژانسی كوردپا: دیاكۆ خەیات، چالاكی خوێندكاریی كوردی خەڵكی مەهاباد بەهۆی زەخت و گوشاری ناوەندە ئەمنیەتییەكانی حكوومەت هاوكات لەگەڵ بۆنەی ١٦ی سەرماوەز بەناچاری وڵاتی بەجێهێشت.
دیاكۆ خەیات، چالاكی خوێندكاری لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، وتی: \"لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد و حیراسەتی زانكۆی تارانەوە كەوتمە ژێر گوشار و هەڕەشەم لێكرا و بەردەوام لەژێر چاوەدێریی هێزە ئەمنیەتییەكاندا بووم، بۆیە ناچار بووم لە رۆژانی رابردوودا وڵات بەجێ بهێڵم\".
دیاكۆ خەیات وتیشی، رێكەوتی ٢٥ی جۆزەردانی ئەمساڵ هاوڕێ لەگەڵ ١٤ چالاكی خوێندكاری، مەدەنی و رۆژنامەنووسی دیكە لە مەهاباد گیرام و بۆ ماوەی١٠ رۆژ لە ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و ماوەی ٣٥ رۆژیش لە زیندانی ناوەندیی مەهابادراگیرام كە دواتر بە دانانی ٥٠ میلیۆن وەسیقە بە شێوەی كاتی هەتا كاتی دادگایی ئازاد كرام.
ئەو چالاكە خوێندكارییە ئاماژەی بەوەش دا لە دادگای سەرەتاییدا كە مانگی خەرمانان بەڕێوە چوو، لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری مەهابادەوە بە تاوانی \"هاوكاری و هەوڵدان بەدژی ئەمنیەتی نەتەوەیی\" بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری حوكم درام كە دواتر ناڕەزایەتیم بەو حوكمە دەربڕی و سەرەنجام لە دادگای دووەمدا كە مانگی خەزەڵوەر بوو، حوكمەكەم كرا بە ٢ ساڵ و نیو تەعزیری و ٢ ساڵ و نیو هەڵپەسێران.
لە كۆتاییشدا ئاماژەی بەوەش كرد لە كۆی ئەو ١٥ كەسەی كە رێكەوتی ٢٥ی جۆزەردانی ١٣٩١ گیراون هەموویان بە دانانی وەسیقە ئازاد كراون و تەنیا \"جەماڵ قادرنژاد\" لە زیندان مایەوە كە بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری حوكم دراوە.
دیاكۆ خەیات راشیگەیاند كە لەو ماوەیەدا لە گرتنگەی ئیتلاعات لەلایەن مەئموورانی ئەمنیەتییەوە لەژێر زەخت و گوشار، هەڕەشە و لێداندا بووە.
ـ دیاكۆ خەیات، چالاكی خوێندكاری و فەرهەنگیی خەڵكی مەهاباد و خاوەنی بڕوانامەی كارناسیی باڵای ئابووریی زانستگای تارانە.
ـ بڕوانامەی لیسانی لە زانكۆی تەورێز وەرگرتووە و لە بەشێكی زۆر لە چالاكییە خوێندكاری و فەرهەنگییەكانی ئەو زانكۆیەدا بەشداری كردووە.
ـ لە زانكۆی تارانیش یەكێك لە خوێندكارانی چالاكی بزووتنەوەی خوێندكاریی كورد بووە.

دیاكۆ خەیات، چالاكی خوێندكاری