چالاكێكی خوێندكاریی كورد بە ناچاری وڵاتی بەجێ هێشت
14:34 - 2 بانەمەڕ 2712
كوردپا: چالاكێكی خوێندكاری و فەرهەنگیی كوردی خەڵكی گوندی \"دزەی مەرگەوەڕ\"ی سەر بە باژاری ورمێ لەژێر زەخت و گوشاری ناوەندە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بە ناچاری وڵاتی بەجێهێشت.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، \"ئەسكەندەر جەعفەری\"خەڵكی گوندی دزەی مەرگەوەڕ و خوێندكاری قۆناغی سێیەمی رشتەی ژمێریاریی زانكۆی ورمێ لەژێر زەخت و گوشاری حیراسەتی زانكۆ و ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ بە ناچاری وڵاتی بەجێ هێشتووە و لە یەكێك لە وڵاتانی دراوسێی ئێران نیشتەجێ بووە.
هەواڵنێری كوردپا لە درێژەی راپۆرتەكەیدا ئاشكرای كردووە، ئەسكەندەرجەعفەری لە جەریانی خۆپیشاندانە ئیعترازیەكەی ورمێ كە ساڵی پار بەهۆی ویشك بوونی زەریاچەی ورمێ رێكخرا، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر و پاش ماوەیەك ئازاد كراوە.
سەرچاوەیەكی نزیك بە بنەماڵەی ئەسەكەندەر جەعەفەری بە هەواڵنێری كوردپای راگەیاندووە، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری \"ورمێ\"یەوە ئاگادار كراوەتەوە كە بۆ وەڵامدانەوەی كۆمەڵێك پرسیار سەردانی ئەو ئیدارەیە بكات و ناوبراویش لەبەر مەترسیی گیانی بە ناچاری وڵاتی بەجێ هێشتووە.
ناوبراو یەكێك لە چالاكانی خوێندكاریی زانكۆكانی ورمێ و سەرنووسەری گۆڤاری \"چاند\" بووە لە ئەنیستیتۆی ئەحمەدی خانی و لە قۆناغی سێیەمی زانكۆدا لەلایەن حیراسەتەوە بەتاوانی چالاكیی سیاسی و خوێندكاری لە خوێندن بێبەش كراوە.
لە درێژەی راپۆرتەكەی هەواڵنێری كوردپادا هاتووە، ئەو چالاكە خوێندكارییە لەگەڵ حەفتەنامەكانی: سیروان، سەدای ئاشنا، ندای ئازادی، نیشتمان و چەند گۆڤار و نامیلكەی دیكەی خوێندكاری هاوكاری هەبووە و بابەتی رەخنەیی پێوەندیدار بە پرسە كۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و ئابوورییەكانی شاری ورمێی بڵاو كردۆتەوە.