چالاكی ژینگە پارێزی كورد بە دانانی وەسیقە لە زیندان ئازاد كرا
12:28 - 22 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: چالاكێكی ژینگە پارێزی كورد دوای تێپەڕاندنی نزیك بە چوار مانگ راگیران لە ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان، بە دانانی وەسیقەی20 میلیۆن تمەن لە زیندان ئازاد كرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا: شەریف باجوەر چالاكی ژینگە پارێز و ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان لە رێكەوتی 1ی گەڵاوێژی ئەمساڵ لەگەڵ دوو كەسی دیكە لە ئەندامانی هەیئەتی بەڕێوەبەری بەناوەكانی، ئیرەج قادری و بێهرووز داروەند لەلایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە دەستبەسەر كرا.
شەریف باجوەر بە دانانی وەسیقەی20 میلیۆن تمەن بە شێوەی كاتی و هەتا كاتی پێڕاگەیشتن بە پەروەندەكەی لە زیندان ئازاد كراوە.
هەتا ئێستا لەلایەن دەزگا ئەمنیەتی و قەزاییەكانەوە لەمەڕ تاوانی ناوبراو هەواڵێك بڵاو نەكراوەتەوە.
لەلایەكی دیكەشەوە رەحیم باجوەر، برای شەریف باجوەر و ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان ماوەی یەك مانگە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە دەستبەسەر كراوە، بەڵام هەتا ئێستا هیچ هەواڵێك لەمەڕ رەوشی ناوبراو لەبەر دەستدا نیە.