چالاکێکی کۆمەڵایەتی لە ورمێ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

11:04 - 25 جۆزەردان 2722

ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی جۆزەردان، هێزە ئەمنییەتییەکان چالاکێکی کۆمەڵایەتییان بە ناوی "ئێرشاک ڕەئووف گونبەدی" لە شاری ورمێ، دەسبەسەر کرد.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە پاش دەسبەسەرکرانی زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.

ئەو چالاکە کۆمەڵایەتییە خەڵکی گوندی "گونبەد"ی ناوچەی سۆمای ورمێیە.

"ئەرشاک ڕەئووف گونبەد" بەرپرسی کاناڵی تێلێگرامیی "هەڵبژێر" و کارناسیی باڵای مێژووی لە زانکۆی تەورێز هەیە.

لەو پەیوەندییەدا، کاناڵی تێلێگرامیی "بەیان نیووز" هەرچەند ئاماژەی بە دەسبەسەرکردنی ئەو چالاکە کۆمەڵایەتییە نەکردووە، بەڵام لەو بارەیەوە نووسیوویەتی: "ئەرشاک ڕەئووف گونبەد، بۆ وڵامدانەوەی هێندێک پرسیار، بانگهێشتی یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەتییەکان کراوە".

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد بەدەست نەهاتووە.