چالاکێکی کورد لە شاری قوروە دەسبەسەر کرا

13:08 - 2 بەفرانبار 2718
ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی کوردی خەڵکی شاری قوروه دەسبەسەر کرا و بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی بۆ زیندانی سنە ڕاگوێزرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی سەرماوەز، \"سابیر نادری\" مەهەندیسی کامپیۆتێر و بەڕێوەبەری شیرکەتی \"شەهیر نەرم ئەفزار پوویا\"، (شهیر نرم افزار پویا)، خەڵكی شاری قوروه، بۆ تێپەڕاندانی ٤ ساڵ زیندان دەسبەسەر کرا و بۆ زیندانی ناوەندیی شاری سنە ڕاگوێزرا.

\"\"ئەو هاووڵاتییە کوردە، مانگی گەلاوێژی ساڵی ٩٦ی هەتاوی، بە تۆمەتی \"هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی لە ڕێگای ئەندامەتی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران\"، که لە لایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی سنەوە بە ٦ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو، دوای پێداچوونەوە بە حوکمەکەی، بۆ ٤ ساڵ کەم کرایەوە.

سابیر نادری، مانگی سەرماوەزی ساڵی ٩٥ی هەتاوی، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراو و مانگی ڕێبەندانی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتەی ١٥٠ میلیۆنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، خێزاندار و نووسەری کتێبی \"حریم خصوصی و امنیت اینترنت (مطابق با سرفصل دانشگاه علمی کاربردی)\"یە.