چالاکێکی کرێکاریی کورد بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

20:33 - 12 جۆزەردان 2719
ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە، بە دانانی بارمتە، بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە، ١٢ی جۆزەردان، چالاکێکی کریکاری، بە ناوی \"ئسحاق ڕۆحی\"، پاش ٣٢ ڕۆژ دەستبەسەری لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە و زیندانی ناوەندیی ئەو شارە، بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملیۆنی، بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ئەم چالاکە کرێکارییە، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٢ی بانەمەڕ، پاش ١٢ ڕۆژ لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، بۆ جارێکی تر بۆ قەرەنتینەی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە، گواسترابووەوە.

هەروەها ناوبراو، ڕۆژی دووشەممە، ٢٣ی بانەمەڕ، بە ئامادەبوون لە لقی ٢ی لێپێچینەوەی دادگای سنە، کۆتا بەرگرییەکانی خۆی پێشکەش کردووە و لە کۆتاییشدا، دادوەری لێکۆڵینەوە، بۆ ئازادیی کاتی ناوبراو، داوای بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنیی کردبووە.

ئەو چالاکە کرێکارییە، بە هۆی نەبوونی توانا بۆ دانانی بارمتەی دیاریکراو، بۆ جاریکی تر براوە بۆ قەرەنتینەی زیندانی ناوەندیی سنە.

\"ئیسحاق ڕۆحی\"، ڕۆژی چوارشەممە، ١١ی بانەمەڕ، لە شارەکی \"نایسەر\"ی سنە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.