چالاکێکی کرێکاری لە شاری سنەدا دەسبەسەر کرا

14:01 - 12 بانەمەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی کرێکاریی کورد، خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوانیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە، ١١ی بانەمەڕ، چالاکێکی کرێکاریی کورد بە ناوی \"ئیسحاق ڕۆحی\" خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کرا.

\"\"ئەو چالاکە کرێکارییە، لە شارەکی نایسەری شاری سنەدا، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

دەوترێت، ئەو چالاکە کرێکارییە، لە کاتی دەسبەسەر کردنیدا لەگەڵ دایکی و خوشکیدا بووە و لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو چالاکە کرێکارییە، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.