چالاکێکی کرێکاری لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

10:15 - 13 سەرماوەز 2719

ئاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شاری سنە، چالاکێکی کرێکاری خەڵکی ئەو شارەیان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ١٢ی سەرماوەز، چالاکێکی کرێکاری بە ناوی "جەلیل محەممەدی" خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کرا.

ئەو چالاکە کرێکارییە، کاتژمێر ١٠ی بەیانی ڕۆژی ڕابردوو، لە شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کراوە.

هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکار، شوێنی ڕاگرتن و هەروەها چارەنووسی ئەو چالاکە کرێکارییە لە بەردەستدا، نییە.