چالاکێکی کرێکاری لە سنە دەسبەسەر کرا

10:28 - 2 خەزەڵوەر 2719

ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی کرێکاریی خەڵکی سنە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە، ٣٠ی ڕەزبەر، چالاکێکی کرێکاری بە ناوی "سامان مەلەکی" کوڕی "کەماڵ"، خەڵکی سنە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

ئەم چالاکە کرێکارییە لە کاتی گەڕانەوە لە وەرزشگە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

دەوترێت کە ئەم چالاکە کرێکارییە بە تۆمەتی بەشداری لە کۆبوونەوەی پشتیوانی لە کوردستانی ڕۆژئاوا، دەسبەسەر کراوە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.