چالاکێکی کرێکاری لە دوو دۆسیەی جیاجیادا دادگایی کرا

20:45 - 4 گەلاوێژ 2718
ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە بانگهێشتی دادسەرای ئەو شارە و لە دوو دۆسیەی جیاجیادا، دادگایی کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"یەدوڵڵا سەمەدی\"، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە کە لە ڕۆژی جیهانیی کرێکاران لە ماڵ باوکیدا دەسبەسەر کرابوو، لە دوو دۆسیەی جیاجیادا بانگهێشتی دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری سنە کرا.

ئەم چالاکە کرێکاریە کە پاش ١٥ ڕۆژ دەسبەسەری لەگەڵ دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی \"جەمیل شەهابی و ئارمین شەریفە\" بە دانانی بارمتەی ئازاد کرابوون، یەکێکیان بە تۆمەتی \"بڵاوکردنەوەی درۆ بە مەبەستی تێکدانی بیروڕای گشتی لە لقی ١٠٩ی دادگای کەیفەری و ئەوی دیکەیان بە تۆمەتی پڕۆپاگەندە دژی نیزام و ئەندامبوون لە حیزبەکان لە لقی یەکی دادگای ئینقلاب\" دۆسییەیان بۆ دروست کراوە.

بەپێی ئەو دوو بانگهێشتنامەیە کە بۆ ناوبراو نێردراوە، یەدوڵڵا سەمەدی دەبێت ڕۆژی ١٣ی گەلاوێژی ئەمساڵ خۆی بەو شوێنەی کە لە بانگهێشتنامەکەدا هاتووە، بناسێنێت.

\"\"
چالاکێکی کرێکاری لە دوو دۆسیەی جیاجیادا دادگایی کرا

\"\"
چالاکێکی کرێکاری لە دوو دۆسیەی جیاجیادا دادگایی کرا