چالاکێکی کرێکاری بە یەک ساڵ زیندانیی تەعلیقی سزا درا

20:31 - 21 بانەمەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە، بە یەک ساڵ زیندانیی تەعلیقی بۆ ماوەی سێ ساڵ سزا درا.

بەپیی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە، ٢١ی بانەمەڕ، سزای یەک ساڵ زیندانیی تەعلیقی بۆ ماوەی سێ ساڵ، بە \"ئێقباڵ شەعبانی\"، چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە ڕاگەیەندراوە.

ئەم چالاکە کرێکارییە، ١٥ی بانەمەڕ، لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سنە، بە بەرپرسایەتیی قازی \"سەعیدی\"، مەحاکمە کراوە.

ڕۆژی سێشەممە، ٣٠ی ڕێبەندانی ساڵی٩٧ی هەتاوی، \"ئێقباڵ شەعبانی\"، لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری سنەدا، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر و پاش ٢٨ ڕۆژ دەستبەسەری، بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.