چالاکێکی کرێکاری بۆ دادگای ئینقلاب بانگهێشت کرا

12:19 - 26 سەرماوەز 2719

ئاژانسی کوردپا: دادگای ئینقلابی شاری سنە، چالاکێکی کرێکاریی بانگهێشت کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، "سامان مەلەکی"، چالاکی کرێکاری، بە تۆمەتی "تێکدانی نەزمی گشتی" بانگهێشتی دادگای ئینقلابی شاری سنە کراوە.

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، ٣٠ی ڕەزبەر، ئەو چالاکە کرێکارییە، بە تۆمەتی بەشداری لە کۆبوونەوەی پشتیوانی لە ڕۆژئاوا دەسبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تەمەنی ئازاد کرا.