چالاکێکی کرێکاری بانگهێشتی دادسەرای شاری سەقز کرا

15:59 - 20 جۆزەردان 2719
ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی کرێکاریی خەڵکی شاری سەقز، لە لایەن دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری سەقزەوە، بانگهێشت کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە، ١٨ی جۆزەردان، \"عوسمان ئیسماعیلی\"، چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری سەقز، لە لایەن دادسەرای گشتی و دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە، بانگهێشت کرا.

دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری سەقز، لەو بانگهێشتنامەیەدا کە بۆ ناوبراوی ناردووە، داوای لێ کردووە کە بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سێ مانگ زیندانیی تەعزیرییەکەی، لە ماوەی ٥ ڕۆژی داهاتوودا، سەردانی ئەو ناوەندە قەزاییە بکات.

مانگی بەفرانباری ساڵی ٩٧، دادگای ئینقلابی شاری سەقز، \"عوسمان ئیسماعیلیـ\"ـی، بە تۆمەتی \"چالاکی و پڕوپاگەندە دژی نیزام لە ڕێگای پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە لەگەڵ میدیاکان\"، تاوانبار و بە سێ مانگ زیندانیی تەعزیزی مەحکووم کرا.

\"عوسمان ئیسماعیلی\"، تەمەن ٥٧ ساڵ، کوڕی ئیسماعیل، چالاکی کرێکاری و خەڵکی شاری سەقزە.