چالاکێکی کریکاری پاش بانگهێشت کردن بۆ ئیتلاعاتی سنە دەسبەسەر کرا
22:06 - 19 بانەمەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بانگهێشت و دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ١٨ی بانەمەڕ، چالاکێکی کرێکاری و ئەندامی سەندیکای وەرزی و بیناسازیی شاری سنە بە ناوی \"ئارمین شەریفی\" بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بێئاگاهی خۆی لە هۆکاری بانگهێشت و دەسبەسەر کردنی ئەم چالاکە کرێکارە ڕاگەیاند.
هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە شوێنی ڕاگیران و دۆخی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەردەست دانییە.
ڕۆژی سێشەممە ١١ی بانەمەڕ، دوو چالاکی کرێکاری بە ناوەکانی \"یەدوڵڵا سەمەدی و ئەمیر شەهابی\"، بەڕێوەبەر و بەرپرسی سەندیکای کرێکارانی نانەواخانەکانی شاری سنە، لە لایەن هێزە لیباس شەخسییەکانەوە دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.