چالاکێکی ژینگەیی لە مەریوان لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

09:34 - 18 جۆزەردان 2722

ڕۆژی سێشەممە ١٧ی جۆزەردان، "ڕێبوار مەحموودی" چالاکی ژینگەیی خەڵکی شاری مەریوان، لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە تەمەن ٢٩ ساڵەیان دەسبەسەر کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ناوبراو، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.