چالاکێکی ژینگەیی لە مەریوان دەسبەسەر کرا
10:52 - 11 خەزەڵوەر 2721
ڕۆژی یەکشەممە ٩ی خەزەڵوەر، چالاکێکی ژینگەیی بە ناوی "نەوید کۆنەپۆشی"، خەڵکی مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرا.
هێزە ئەمنییەتییەکان، بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو چالاکە ژینگەییەیان دەسبەسەر کردووە.
هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو بێئاکام ماوەتەوە.
نەوید کۆنەپۆشی، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "ڕەشەدێ" سەر بە مەریوان و ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوانە.
ئەو چالاکە کوردە، پیشینەی ١٠ ساڵ چالاکی لە ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوانی هەیە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی نەوید کۆنەپۆشی، زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.