چالاکێکی ژینگەپارێزیی کورد بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کرا

16:26 - 26 بەفرانبار 2719

ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی ژینگەپارێزیی کوردی خەڵکی شنۆ کە بۆ ماوەی ٤٤ ڕۆژ لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێدا بوو، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تەمەنی ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٦ی بەفرانبار، "ڕەشید ناسرزادە"، هەواڵنێر  و چالاکی ژینگەپارێزیی خەڵکی شنۆ، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تەمەنی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ ئازاد کرا.

"ڕەشید ناسرزادە" هەواڵنێر و چالاکی ژینگەپارێزیی خەڵکی شنۆ، ئەندامی گرووپی شاخەوانەیی "پێشڕەو"، ڕۆژی سێشەممە، ١٢ی سەرماوەز، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و دواتر بۆ لێکۆڵینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کرا.

ناوبراو کاتی گەڕانەوەی لە هەرێمی کوردستان، لە جاددەی پیرانشار ـ شنۆ دەسبەسەر کرابوو.