چالاکێکی ژینگەپارێزی ئیلامی بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست دا

12:52 - 22 خاکەلێوه 2720

ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی خاکەلێوە، نووسەر و چالاکێکی ژینگەپارێزیی کورد بە ناوی "ئیسمائیل حەمیدیان" خەڵکی سراولەی کارزانی شاری ئیلام، بەهۆی بەربوونەوەی لە بەرزاییەکانی شاخی مانشتی ئیلام گیانی لەدەست دا.

ئەو نووسەرە کوردە، یەکێک لەو کەسانەیە کە دژی ئاسمیلەکردنی ئیلام بووە و بە چەندین جار لەلایەن ئیتلاعاتەوە خرابووە ژێر گوشارەوە.

هەروەها ناوبراو یەکێک لە چالاکە ژینگەپارێزییەکانی ئیلام بووە کە زۆرترین چالاکیی لە کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی ناوچەی ئیلامدا هەبووە.

ئەو نووسەر و چالاکە ژینگەپارێزییە، پاش حەوتوویەک لە بێهۆشیی درێژخایەن، ڕۆژی ڕابردوو گیانی لەدەست دا.