چالاکێکی ژینگەپارێزی لە شنۆ دەسبەسەر کرا

16:35 - 13 سەرماوەز 2719

ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری شنۆ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ١٢ی سەرماوەز "ڕەشید ناسرزادە" هەواڵنێر و چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری شنۆ ئەندامی گرووپی شاخەوانەیی "پێشڕەو" لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

ناوبراو کاتی گەڕانەوەی لە هەرێمی کوردستان لە جاددەی پیرانشار ـ شنۆ دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

ڕەشید ناسرزادە، خەرمانانی ساڵی ٩٧ی هەتاوی داوی ناڕەزایەتی بە ئێعدامی سێ زیندانیی سیاسیی کورد دەسبەسەر کرابوو و دوای چەند کاتژمێر لێپێچیەنوە ئازاد کرابوو.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە لە هۆکارەکانی دەسبەسەرکرانی ئەو چالاکە ژینگەپارێزییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.